دامەزراوەى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى و گەشەپێدانى مرۆیی
مؤسسة رايل للتبادل الثقافي و التنمية البشرية
Rayal Foundation For Cultural Exchange And Human Development
پێناس :
رایەڵ، دامەزراوەیەکی كۆمەڵی مەدەنی قازانج نەویستە لە بواری كولتووریی و رۆشنبیریی و مرۆییدا كاردەكات لە پێناو گەشەپێدانى مرۆیی و چالاکى هەمەجۆرى ئاڵوگۆڕی كولتووری، لە ناوەوەو دەرەوەى عێراق و هەرێمی کوردستان، بە ئامانجى ئاشتى و پێکەوە ژیان و گەشەپێدانى هەمەلایەنەی کۆمەڵگا، بۆ پەرەپێدانی توانست و کارامەییەکانی تاکەکانی کۆمەڵگە لە هۆشیاری سەبارەت بە (پێکەوەژیانی جیاوازییەکان و لێبوردەیی، مافەكانی مروڤ و هاوڵاتیبوون، بنەماکانى دیموکراسى، پەروەردە و پێگەیاندنی تاکی تەندروست و خودان بەهای باڵای مرۆیی و زانستی و پیشەیی و يەکسانى جێندەرى و ژینگەیی و نیشتمانی و ..هتاد). هەروەها زیاتر بەرجەستە كردن و گەشەپێدانى تواناکانى گەنجان و مندالان و مافەکانى ژنان و بنیاتنانى کۆمەڵگایەکى تەندروست.
ئەم دامەزراوەیە سەرەتا بەناوی ( سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كولتووری و چالاكی رۆشنبیریی) لە ساڵی 2010 مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە. دوای گەشەكردن و فراوانبوونی چالاكیەكانی، لە ساڵی 2021 بۆتە رێكخراوێكی عێراقی و بە ناوی (مؤسسة رايل للتبادل الثقافي والتنمية البشرية) مۆڵەتی فەرمی لە حكومەتی عێراق وەرگرتوە، دواتر لە حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆڵەتی تۆماری لە فەرمانگەى رێکخراوەکان پێبەخشراوە. کەواتە بە گوێرەی یاساکان مافی چالاکی و هەبوونی بنکە و شوێنی هەیە لە سەرتاسەری عیراق و هەرێمی کورستان و دەرەوەى وڵاتدا.
دروشم:
هاورێیەتی، ئاشتی، دیالۆگ
لۆگۆ:
نووسینی ناو و وشەی رایەڵ-ـە بە زمانی ئینگلیزی (Rayal) کە تیایدا مرۆڤێکی چالاک لە ساتی سەمای کولتوریدایە بە دوو دەسڕۆکەی سوروسپی، سوروڕەشەوە وەک ئاماژەی چالاکی و ئاڵوگۆڕی کولتوری.
ژمارەی مۆڵەت:
– ژمارەی تۆماری ( مؤسسة رايل للتبادل الثقافي والتنمية البشرية) لە کۆماری عیراق / ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران / فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان: (1B2104005)
– ژمارەی تۆمار لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان: (5509)
– ژمارەی مۆڵەتی (سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتوری) لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان: (28994) لە 12-12-2010
ئامانج:
پەیام:
گەشەپێدانی بیری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی کولتورە جیاوازەکان و پەرەپێدانی توانست و لێهاتووییە پیشەییەکان و بەها باڵاکانی ژیان لە ژینگەپاریزی و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و دەستەبەری دەرفەتی جۆربەجۆر لەو پێناوەدا.
دید:
بنیاتناتنەوەی تاک و کۆمەڵگە بە شیوازی دیموکرات و شارستانی لەسەر بنەمای دیالۆگ و یەکترقبوڵکردن و هۆشیاری و بەهای بەرز و پێشکەوتنخوازانە و پێکەوەژیانی جیاوازییەکان.
ئەدرەسی پەیوەندییەكان:
مۆبایل: 009647701553044
ئیمەیل: [email protected]
ماڵپەڕ: www.rayal.org
شوێن:. کۆماری عێراق- هەرێمی کوردستان/ پارێزگای سلێمانی-ئیدارەی راپەڕین/ قەزای رانیە- گەڕەکی سەرا- نزیک قوتابخانەی ماکۆک- کۆڵانی ژمارە ()- خانووی ژمارە ().(لە ئێستادا) ئۆفیسی سەرەکی لە شاری رانیە-یە
بەشێك لە كارو چالاكیەكان:
١- ئەنجامدانی فیستیڤاڵێ ساڵانەی نێودەوڵەتی بۆ كەلتورە جیاوازەكان كە تێیدا چەندین كەلتور و گروپی جیاواز لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشداری تێیدا كردوە، تا ئیستا حەوت فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە كوردستان ئەنجامدراوە.
٢- لە ساڵی 2018 بۆ 2020 دابینكردنی هاوكاری مرۆیی و كەلوپەلی تەندروستی بە نزیكەی 5 ملیۆن دۆلار لە رێگای یانەی رۆتاری ئوسترالیا بە هاوكاری خانمە شاجوانی كورد ( نینا موراد) كە بریتی بوو لە 6 كۆنتێنەری 40 فۆتی لە كەلوپەلی هەمەجۆری مرۆیی و تەندروستی و دابەشكردنی بەسەر نەخۆشخانەكانی كوردستان و قوتابخانەو فەرمانگەو خاوەن پێداویستی تایبەت كە راپۆرتێكی تایبەت بەڵگەكانی لە سایتی رایەڵ دایە ( rayal.org )
٣- دروستکردنى پرۆگرامی ئاڵوگۆری كەلتوری و دەستەخوشكی لە نێوان هەردوو شاری رانیەو شاری ( DULUTH)ی ئەمریكا كە توانراوە تێیدا ٦ شاندی ئەو شارە بانگهیشتی كوردستان بكردرێتو سێ شاندی رانیەش بۆ هەمان مەبەست سەردانی ئەمریكای كردوە, لەو بوارەدا توانراوە چەندین پەیوەندی لە بوارەكانی خوێندنی باڵا، پەروەردە، چالاكی كەلتور، دیالۆگی ئاینی، بەگژداچوونەوەی توندوتیژی خێزانی،.. هتد دروست بكرێت و بە فەرمی دەستەخوشكی هەردوو شار واژۆ بكرێت. زانیاری زیاتر لەم ماڵپەرە نێودەوڵەتیەی ئەمریكادایە: duluthmnsistercities.org
٤- سازكردنی سمبوزیومێكی هونەری نێودەوڵەتی بۆ (كوردستان, عێراق, توركیا, ئیران, بەحرێن, قەتەر, لوبنان) لە ژێر ناوی ( نیشتیمانێك لە رەنگ, لە پێناو ئاشتی پێكەوە ژیاندا) لە 1-8-2015 بۆ 9-8-2015 لە شارەكانی هەولیر, سلیمانی, رانیە.
5- میوانداری كردنی شاندێكی هونەری شارەوانی (ئاماد) و تیپی شانۆی (ئاماد) بۆ كوردستان و نمایشكردنی شانۆگەری و پێشانگای ڤۆتۆگرافی لە رانیەو سلێمانی لە 11-6-2011
6- لەسەر داواكاری سەفارەتی عێراق لە لبنان, لە رێگای وەزارەتی رۆشنبیریی، دابینكردنی خەرجی ئاهەنگی نەورۆز بۆ كۆمەڵەی ( جمعیەی الكوردی الخیریە البنانیە) بۆ ئەنجامدانی ئاهەنكی نەورۆزی 2012 لە لبنان.
7 – بە هاوكاری دەزگای كوالیس لە لبنان, چاپكردنی ژمارەیەكی تایبەتی گۆڤاری كوالیس تایبەت بە كوردستان و ناساندنی گەلی كورد بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی و ناردنی بۆ زۆربەی وڵاتانی عەرەبی 2013 .
8- سازدانی یەكەمین دیالۆگی كەلتوری نێودەوڵەتی بە بەشداری نوێنەری ( كەنەدا, چیك, ئەمریكا, كوردستان ) لە سەر شاخی كێوەرەشی شاری رانیە لە 16-4-2012
9- بە هاوكاری رێكخراوی ئەمریكان ڤۆیسس ئەنجامدانی ۆرك شۆپ بۆ 40 مۆزیك ژەنی رانیە و سازدانی یەكەمین كۆنسێرتی هاوبەشی مۆزیك ژەنانی ئەمریكا و رانیە لە سەرۆكایەتی شارەوانی رانیە لە 21-7-2012
10- رێكەوتی 21-1-2012 سازدانی دیدارێكی كەلتوری لەگەڵ شاندێكی وڵاتی یابان لە ئۆفیسی سەرەكی سەنتەری رایەڵا.
11- سازدانی یەكەمین خوان بۆ ناساندنی خواردنە كوردییەكان بۆ چەندین چالاككوانی نێودەوڵەتی 20-10-2012
12- دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و گەیاندنی هاوكاری بە ئاوارەكانی بناری قەندیل لە پردی مەنگورایەتی لە 27-28/7/2011
13- ناردنی شاندێكی 12 كەسی بۆ وڵاتی توركیا و دروستككردنی پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوی كەلتوری(قەوقاز, لاز , تورك) شارەوانی دیاربەكرو و چەندان سەنتەری كەلتوری لە شارەكانی كوردستانی توركیا لە 24-12-2011 بۆ 2-1-2012
14- ناردنی شاندێكی كەلتوری بۆ شێخان ( ناوچەی ئێزدییەكان) و گرێدانی پەیوەندی كەلتوری و فەرهەنگی لەگەڵ ناوەندە كەلتورییەكانی ئێزدیاندا لە 17-4-2012.
15- بە هاوكاری سەفارەتی عێراق لە لوبنان ناردنی شاندێكی كەلتوری بۆ وڵاتی لوبنان و دروستكردنی چەندین پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە رۆشنبیری و كەلتورییەكانی ئەو وڵاتە لە 28-12-2012 بۆ 6-1-2013
16- بانگهێشتكردنی بەرێوبەرو سەرنوسەری گۆڤاری (كوالیس)ی وڵاتی لوبنان ( فاتمە فەقیە و فریال دبوق) بۆ كوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی چەندین دیدار و تەرخانكردنی ژمارەیەكی تایبەتی گۆڤارەكەیان بۆ ناساندنی گەلی كورد لە 5-3-2013 بۆ 13-3-2013
17- بانگهێشتكردنی تیپی كۆراڵی (سەدای ئاشتی ئەمریكا) بۆ كوردستان بۆ بەشداریكردنیان لە ئاهەنگەكانی نەورۆزی ساڵی 2013 و سازدانی چەندین كۆنسێرت لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و سلێمانی. لە 16-3-2013 بۆ 23-3-2013
18- بانگهێشتكردنی چالاككوانی ژنان لە ئەمریكا و بەرێوبەری پێشووی دەزگای بەگژداچوونەوەی توندوتیژی خێزان لە ئەمریكا ( لیندا ریدل) و چالاككوان میشێل نار ئوبید بۆ كوردستان و سەردانی دەمەزراوەكانی ژنان و كۆكردنەوەی زانیاری لە 27-5-2013 بۆ 3-6-2013
19- بە هاوكاری رێكخراوی cdo چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان لە دەڤەری راپەرین و 27-5-2012 و لە 29-30 نیسانی 2013
20 ناردنی شاندێكی شارەوانی رانیەو هونەرمەندانی شێوەكاری لە 12-13-14/ 2 /2014 بۆ شاری ئامەد و بردنی 40 تابلۆی شێوەكاری كە بەرهەمی 16 شێوەكاری و پێشانگایەكی فۆتۆگرافی كە بەرهەمی 11 فۆتۆگرافەری رانیەی لە خۆ گرتبوو.
21 – لە 1-4-2014 هاوكاریكردنی هونەرمەندێكی ئەمریكا( سارا تومسۆن) بۆ ئەنجامدانی كلیبێكی هونەری لە ئەمریكا تایبەت بە كارەساتی هەڵەبجە.
22- بەشداریكردن لە دروستكردنی تابلۆی جیهانی بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری بۆ پێنج وڵات پرۆژەی هونەرمەندی ئەمریك (Anne Labovitz ) بە 10 كەس لە رێگای چاوپێكەوتنی سكایب كۆڵ لە ٢٦-١-٢٠١٥
23- رۆژی 4/10/2015 سازدانی خوانێكی خواردنە كوردییەكان بۆ وەفدێكی ئەلمانی كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك پرۆفیسۆر و مامۆستای زانكۆ و شوێنەوار و مێژوناسی ئەلمانی كە بە سەردان و لێكۆلینەوەیەكی زانستی لە دەڤەری راپەرینن.
24- لە 15-4-2016 لەسەر پێشنیاری سەنتەری رایەال چەند چالاكوانێكی ئەمریكا كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ دروستكردنی كتێبخانەیەك كە لە رۆژی 11 نیسانی 2017 كۆمەكەكە لە رێگای میشیل نار ئوبید گەیەندرایە شاری كۆبانێ.
25- رۆژی 16-1-2017 كردنەوەی گەلەرییەك تایبەت بە یادگارەكانی هەردوو شاری رانیەو شاری دولوز لە هۆڵی زانكۆی راپەرین كە گەلەرییەكە وێرای یادگارەكان چەندین بەرهەمی هونەری لە خۆ گرتوە.
26- رۆژی 1-7-2017 لە هۆلی كتێبخانەی گشتی رانیە سازدانی مەراسمێك بۆ رێزلینان لە خانمە شاجوانی كورد نینا مراد لە بەرامبەر كارە مرۆییەكان.
27- رۆژی 4-11-2017 گەیاندنی هاوكاری بۆ 100 خێزانی ئاوارەكانی خورماتوو لە شارۆچكەی قادركەرەك كە هاوكارییەكان رێژەیەكی زۆر لە پێداویستی خۆراك و كەلوپەلی هەمەجۆری لە خۆ گرتبوو.
28- رۆژی 20-4-2018 دابینكردنی 180 جل و بەرگی تایبەتی كچان بۆ قوتابخانەی قادراوا لە شارۆچكەی سەروچاوە.
29- لە ریكەوتی 4-1-2022 دابینكردنی كۆمەلێك پێداویستی وەرزشی و پەروەردەیی بۆ قوتابخانەی سەید ئەمین كچان.
30- لە ریكەوتی 11-2-2022 دابینكرنی 350 كتیب و سەرچاوەی زانستی بۆ زانكۆی راپەرین.
31- لە ریكەوتی 7-2-2022 دابینكرنی 1000 كتیب و سەرچاوە بۆ كتیبخانەكانی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی كتیبخانەكانی راپەرین.