لەیەكەم رۆژی یادككردنەوەكانی بیست و دووەمین ساڵیادی راپەرینی 5 ئاداری گەلەكەلەمان كە لە شاری رانیەی دەروازەی راپەرینەوە دەستپێكرد, دوو رۆژنامەنوسی لوبنانی ( فاتمە فەقیە) بەرێوبەری گشتی (گۆڤاری كوالیس)و (فریال دبوق) سەرنوسەری هەمان گۆڤار بەشداری چالاكیەكانی یەكەم رۆژی مەراسیمەكەیان كرد و چەندین دیمانەو چاوپێكەوتنی هەمەجۆریان ئەنجام دا, لەو بارەیەوە لێپرسراوی سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری رایگەند: كە لە پرۆژەیەكی هاوبەشی سەنتەری رایەڵ بە هاوكاری فەرمانگەی راگەیاندنی رانیە هەڵساون بە بانگهێشتكردنی دوو رۆژنامەنوسی دیاری وڵاتی لوبنان ( بەرێوبەری گشتی و سەرنوسەری گۆڤاری كوالیس) بۆ هەرێمی كوردستان بەو ئامانجەی كە چەندین تەوەر و راپۆرت و چاوپێكەوتن بۆ ژمارەی ئایندەی گۆڤارەكەیان ئامادە بكەن كە تایبەت دەبێت بە هەرێمی كوردستان. بۆ ئەو مەبەستە بە باشمان زانی كە لە یەكەم رۆژی كارەكانیان سەردانی شاری رانیە بكەن و بەشداری ئاهەنگەكانی بیست و دووەمین ساڵیادی راپەرینی 5 ئاداری گەلەكەلەمان بكەن, لە پرۆگرامەكانی ئەمرۆدا سەرەتا بەشدارییان لە گردبوونەوەیەكی جەماوەریدا كرد كە بۆ یادەكە رێكخرابوو, پاشان بەشداری كۆنگریەكی رۆژنامەنوسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرینیان كرد كە لە دیوانی ئیدارەی راپەرین سازدرابوو, هەروەها دیمانەیەكی تایبەتیان لەگەڵدا ئەنجام دا, دوابەدوای ئەوە سەردانی كتێبخانەی گشتی رانیەیان كرد و چەند چالاكیەكی هونەرییان بەسەر كردوەو هەروەها دیمانەیەكیان لەگەڵ (عیماد ئەحمەد) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ( توانا احمەد) راوێژكاری راگەیاندنی ئەنجام دا, دواتر بەشداری مەراسیمی كردنەوەی ئۆفیسی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)یان كرد, هەر لە پرۆگرامەكانی ئەمرۆدا سەردانی چەند پێشانگایەكی شێوەكاری و خۆشنوسی و ئاهەنگی مۆزیك و چەند چالاكیەكی تریان كرد و لەگەڵ هاوڵاتیانی ناوچەكەش چەند دیدارێكیان رێكخست. هەروەها لە كاتژمێر 8 شەو بەشداری كۆرێكی شیعریان بۆ شاعیرەكانی ناوچەكە كرد و تێیدا پەیامێكی كورتیان خوێندەوە, لەم سەردانەدای ئەمرۆدا هەردوو رۆژنامەنوسەكە خۆشحاڵی سەرسامی خۆیان بۆ پەرۆشی خەڵكی ناوچەكە دەربری و بەڵنیان دا كە تەوەرەیەكی تایبەت بۆ راپەرینی 5 ئازار لە گۆڤارەكەیان تەرخان بكەن بۆ ئەمەش دیكۆمنتەكانی راپەرینی پێنجی ئازارییان كۆكردەوە. پیویستە بگوتریت هەردوو رۆژنامەنوسی دیاری ولاتی لوبنان لەچەند ناوچەیەكی هەریمی كوردستان دیدای تایبەت لەگەل رۆژنامەنوسان ئەنجام ئەدەن بەئامانجی دروست كردنی پەیوەندی باشتر لەنیوان رۆژنامەنوسانی كوردستان و ولاتانی عەرەب بەتایبەت ولاتی لوبنان ، لەگەل ئەنجام دانی چەند سیمناریك دەربارەی میدیای عەربی لەرانیە، هەلەبجە سلیمانی . جێگای ئاماژەیە گۆڤاری كوالیس ئۆفیسی دابەشكردنی لە هەر یەك لە وڵاتانی ( لوبنان, كوێت, بحرین, الامارات, سوریا , ئەردەن, قەتەر, مصر) هەیە, ئەم بانگهێشتكردنەش دوابەدوای سەردانێكی شاندێكی كەلتوری (سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری) دێت كە سەردانی وڵاتی لوبنانی كە لە كۆتاییەكانی ساڵی رابردوو سەردانی ئەو ولاتـەی كرد و چەندین و پەیوەندی گرنگی لەگەڵ ناوندە رۆشنبیری و هونەرییەكانی وڵاتی لوبنان گرێدا