سەردانى جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم

حكومەتی هەرێم بایەخ بەرێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و چالاكیەكانیان دەدات


عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، چاوی بە دەستەی بەڕێوەبەری سەنتەری رایەڵ كەوت ، كەسەنتەرێكە لەسنوری ناوچەی راپەڕین لەبواری ئاڵوگۆڕی كلتوری كاردەكات.

لەم سەردانەدا سەنتەری رایەڵ سوپاسگوزاری خۆیان پێشكەش بەحكومەتی هەرێم كرد كەبۆ سازادنی سێیەمین فیستڤاڵی ئاڵوگۆڕی كلتورەكان یارمەتی یارمەتی پێشكەش كردون كەبڕیارە رۆژی 27/8 لەشاری رانیە دەستپێبكات و چەندین چالاكی كلتوری گەلانی تیادا ئەنجام بدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش چەند گروپێك لەكوردستانی1004916_231191233696266_1244753499_n رۆژئاواو باكور و رۆژهەڵات و وڵاتانی تر داوەت كراون.

لەلایەن خۆیەوە جێگری سەرۆكی حكومەت باسی لەوەكرد كەناوچەی راپەڕین پێگەی سیاسی و كلتوری و كۆمەڵایەتی خۆی هەیەو حكومەت هەوڵ دەدات ئەم رۆڵ و پێگەیە لەهەموو ئاستەكان بەرجەستە ببێت، هەروا رونیشیكردەوە كەیەكێكی تر لەئەولەویەتی حكومەت بایەخدانە بەرێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و چالاكیەكانیان بۆ ئەوەی ئەوانیش شانبەشانی حكومەت بەشداربن لەپەرەپێدانی توانای مرۆیی و خزمەتكردنی وڵاتەكەمان.

هەر لەمیانەی چاوپێكەوتنەكەدا عیماد ئەحمەد دەستخۆشی لەسەنتەری رایەڵ كردو سازادنی ئەو جۆرە فیستڤاڵانەشی بەگرنگ وەسفكرد كەدەبنە مایەی لێكنزیكردنەوەی كلتورەكان و ناساندنی كوردستان بەدنیای دەرەوە.

شایانی باسە بەرێوەبەری گشتی لاوان و قایمقامی رانیە ئامادەی چاوپێكەوتنەكە بوون.

تاگەکان :