پەیامى ئالوگۆری كەلتوری
ئێمە لە هەرێمی كوردستانی عێراق, سەنتەرێكی رۆشنبیریو كۆمەڵایەتی سەربەخۆی مەدەنیمان هەیە بەناوی (سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوریو چالاكی رۆشنبیری), كە كار بۆ برەودان بە بواری رۆشنبیریو چالاكی هەمەجۆری كەلتوری دەكات بۆ دروستكردنی پەیوەندیو ئاڵوگۆڕی كەلتوری لە نێوان گەلانو دەستەخوشك بوونی نێودەوڵەتی, لە پێناو هاورێیەتی نێوان شارەكانو ئاشنابوون بە كەلتورە جیاوازەكان, بۆ رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤو گەشەپێدانی دیموكراسی. دروشمی سەرەكی سەنتەرەكەمان بریتیە لە (هاورێیەتی, ئاشتی, دیالۆگ)كە بە ژمارە 28994 لە 12/12/2010 مۆڵەتی یاسایمان لە وەزارەتی ناوخۆیی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە. ئامانجی سەرەكی سەنتەرەكەمان بریتیە لە : كاركردن بۆ دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەو كەلتورە جیاوازەكان لە پێناو ئاشنا بوون بە فەرهەنگی یەكتریو ئاڵوگۆڕی كەلتوری لەسەر بنەمای ئاشتیو قبوڵكردنی یەكتریو پەرەپێدانی گیانی هاورێیەتیو سەردانكردنی یەكتر, بۆ سوودوەرگرتن لە تواناو ئەزمونی هەردوولا.
ئێمە لەو بوارەدا ئەزمونی كاركردنمان هەیە بۆ نمونە: دروستكردنی پەیوەندی ئاڵوگۆری كەلتوری لە نێوان هەردوو شاری (رانیە) لە هەرێمی كوردستانی عێراقو شاری (Duluth)ی ولایەتی ( مینەسۆتا)ی ئەمریكا, كەتوانرا ئاستی پەیوەندی نێوانیان گەشەیەكی فراوان بە خۆیەوە ببینێتو هەردوو لا ببنە دەستەخوشكی یەكتری.
لەو پەیامەشدا دەمانەوێت بڵێین :
1- ئێمە وەك گەلی كورد خاوەنی مێژووو نیشتمانو كەلتورو فەرهەنگی تایبەتی خۆمانین.
2- دەمانەوێت بە كەلتورە جیاوازەكان ئاشنا بینو ببینە هاورێی یەكتری, یاخود كار بكەین بۆ ئەوەی شارەكانمان لە هەرێمی كوردستان بكەینە دەستە خوشكی شارەكانی تر.
3- سەردانو پەیوەندی هاورێیەتی لە نێوان هەردوو لا دروستبكەین, كە ئێمە ئامادەییمان هەیە بۆ ئەو مەبەستە میوانداریو بانگهێشتی ئەو گروپو شوێنانە بكەین كە مەبەستیانە ببنە هاورێمان بۆ ئەوەی هەردوو لامان بە كەلتورو فەرهەنگی یەكتری ئاشنا ببین.
4- بۆ دروستكردنی ئەم پەیوەندیەش دەتوانرێت لە رێگای, شارەوانی شارەكان, یاخود سەنتەرو رێكخراوە هاوئامانجەكان, یاخود گروپێك لە خەڵكی كە مەبەستیان بێت پەیوەندیەكە دروستبكەن, بۆ ئەوەی ببینە هاورێی یەكتریو كار لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندیەكە بكەین.