بەئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری رۆشنبیری و لاوان و رێژیەكی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و لە ناو ئاپۆرای هەزاران بینەر سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری و شالاكی رۆشنبیری R.C.E. سێیەمین فیستیڤاڵێ كەلتورە جۆراكانی كوردستانی دەستپێكرد, ئەم فیستیڤاڵە كە بە چاودێری ( عیماد احمد) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران, بە هاوكاری بەرێوبەرایەتی گشتی لاوان ئەنجامدرا. چەندین چالاكی هەمەجۆری بە خۆوە بینی, ئەمەو سەرەتای فیستیڤاڵەكە بە بڵاوكردنەوەی ژمارە (3)ی بڵاوكراوەی ( ئاڵوگۆر)ی تایبەت بە فیستیڤاڵ و ئەنجامدانی چەند یارییەكی ئاگرین چالاكیەكان دەستپێكرد, دواتر هەموان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەقەیەك بە پێوە وەستان, پاشان ( خالید قادر) بەرپرسی سەنتەری رایەڵ وتەیەكی خوێندەوە كە تێیدا وێرای بەخێرهاتنی میوانان, باسی لە كارو چالاكیەكانی سەنتەرەكەیان لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات, هەروەها سوپاسی ئەو لایەنە پەیوەندارانەی كرد كە هاوكاری ئەنجامدانی فیستیڤاڵەكەیان بوون, پاشان چەند وتارێك لە لایەن هەر یەك لە (عیماد ئەحمەد) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران (د.كاوە محمود ) وەزیری رۆشنبیری و لاوان و (عبدالحمید عبدالله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین خوێندرانەوە, دواتر چالاكیەكان بە بەرهەمێكی تیپی مۆزیكی یارسان لە شاری رانیە دەستپێكرد, دوا بە دوای ئەوە كچانی تاران و سنە لە(گروپی ژێوار) چەند بەرهەمێكی جوان و سەرنج راكێشیان پێشكەش كرد, پاشان (گروپی نۆژین) كوردانی وڵاتی روسیا هاتنە سەر ستەیج و بە چەند تابلۆیەكی هونەریو پێشكەشكردنی چەند پارچە مۆزیكێك جۆش و خرۆشێكی زیاتریان بە فیستیڤاڵەكە بەخشی, دواتر گروپی چاندو هونەری جگەر خوێن لە (ئامەد)ی دێرینەوە بە ئاستێكی بەرزی هونەری, چەند تابلۆیەكی جوانیان پێشكەشكرد, پاشان گروپی مۆزیكی هەورام بە چالاكیە رەسەنەكانیان كۆتاییان بە چالاكیەكانی یەكەم رۆژ هێنا, بەم شێوەیە پرۆگرامی یەكەم رۆژی فیستیڤاڵ كۆتایی پێهات لە رۆژی دووەمی فیستیڤاڵ دیالۆگێكی كەلتوری لە نێوان تیپە بەشداربوەكان ئەنجام دراو , هەر یەك لە تیپ و گروپەكانی ( گروپی ژێی شاری مەهاباد, تیپی هەولێر و (تیپی برایەتی كەركوك بۆ نەتەوەكانی( عەرەب و تورك- سریان- توركمان), تیپی دهۆك, تیپی عاموودای رۆژئاوای كوردستان, گروپی شاە خوەشین لە كرماشان , گروپی فەقێ تەیران لە مەخموور) بەرهەمەكانیان پێشكەش كرد, لە كۆتایشدا بە مەراسیمێكی بەرفراوان خەڵات و بڕوانامەی رێز لێنان بەخشرایە بەشداربووان.