رێنمایەکانی فیستڤاڵ

چوارەمین فیستڤاڵى کەلتورە جیاوازەکان لە شارى رانیە

لە پێناو ڕیزگرتن لە پیشمەرگەو بەیەکەوە ژیانى ئاشتیانەى کەلتورە جیاوەکان لە ژێر دروشمى ( هەموومان بە یەکترەوە جوانین)  سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کەلتورى و چالاکى رۆشنبیریىRCE ، چوارەمین فیستیڤاڵى کەلتورە جیاوازەکان لە شارى رانیە  لە ٢٢-٩ /٩/٢٠١٦ ئەنجام دەدات.

رێنماییەکان:

  • فیستیڤاڵەکە چالاکى کەلتورى و میللى لە خۆ دەگرێت و هەموو تیپێک ئازادە چۆن کەلتورەکەى خۆى دەناسێنێت.
  • تیپەکان پێویستە پێشتر سیڤى و ناوى ئەندامان و چەند وێنەیەک لە کارو چالاکیەکانیان بنێرن.
  • پێویستە تیپەکانى دەرەوەى وڵات رۆژێک پێش فیستیڤاڵ بگەن بە شارى رانیە و تیپەکانى هەرێمى کوردستان تا نیوەرۆى یەکەم رۆژى فیستیڤاڵ بگەن بە شارى رانیە.
  • فیستیڤاڵەکە بریتیە لە دوو شەو،  تیپە میللیەکانى ( هەولیر- بەغدا- شاریان- دهۆک- کەرکوک) لە هەردوو شەو نمایش دەکەن بۆ هەر شەوێک ١٠ بۆ ١٥ خولەک.  
  • پێویستە بە تەواوى رەچاوى ئەو کاتە بکرێت کە بۆ نمایشى تیپەکان دانراوە کە ناکرێت زیاتر بخایەنێت.  
  • تیپەکان پێویستە بە جل و بەرگى فۆلکلۆرى و بەشدارى چالاکیەکە بکەن و بەهەمەکانیان کەلتورى بێت، و سەرجەم پێداویستیەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێنن.
  • نمایش و گۆرانیەکان پێویستە دوور بن لە هەموو لایەنگرێکى حزبى و توندو تیژى و نەژادپەرستى.
  • سەرجەم خەرجیەکانى هاتن و چوون و خواردن و مانەوەیان لەسەر سەنتەرى رایەڵە, بۆ ئەو مەبەستە پێویستە تیپەکان لیستى ئەندامەکانیان پێشتر بۆمان بنێرن و لە کاتى هاتنیان پێناس یاخود پەساپۆرتیان پێبێت.
  • شوێنى مانەوەى میوانەکان لە بەشى ناوخۆیى زانکۆى راپەرین دەبێت کە نزیکە لە شوێنى چالاکیەکە.
  • بۆ سەرجەم ئەندامان باج و تکتى خواردن و لۆگۆ و پۆستەرى فیستیڤاڵ ئامادە کراوە لەگەڵ لیستێکى رێنمایى، پێویستە تیپەکان لە کاتى گەیشتنیان بۆ سەرجەم ئەندامەکانیان وەریبگرن.
  • کاتژمێرى ٣ دواى نیوەرۆى رۆژى ٢٢-٩-٢٠١٦ لە هۆڵى زانکۆى راپەرین کۆبونەوەیەک  لەگەڵ سەرۆکى تیپەکان دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن و راگۆرینەوە لەسەر چالاکیەکە.
  • ریژەى بەشدار بووانى تیپەکان، بە پێى تایبەتمەندى گروپەکانە کە لە کاتى پەیوەندى کردن لەگەلیاندا، بڕیارى لەسەر دەدرێت.
تاگەکان :