به‌به‌شداری 12 گرووپ و تیپی هونه‌ری له ته‌واوی به‌شه‌كانی كوردستان و هه‌رچوار وڵاتی ئێران، عێراق، توركیا و سووریا چواره‌مین فیستیڤاڵی كولتووره جیاوازه‌كان له شاری رانیه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
فیستیڤاڵه‌كه ئه‌مساڵ له‌ژێر ناونیشانی خۆشه‌ویستی بۆ پیشمه‌رگه‌یه له چالاكییه‌كانی گرووپه‌كانیشدا هه‌ر ئه‌وه ره‌نگی دابوویه‌وه و به‌شێكی زۆر له گرووپه‌كان نمایشی تایبه‌ت به پیشمه‌رگه‌یان هه‌بوو.
چواره‌مین فیستیڤاڵی كولتووره جیاوازه‌كان له شاری رانیه به نمایشی چالاكیه‌كانی گرووپی كوڕ‌و كچانی کوردی ئێزدی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
فێستیڤاڵ ئامانجه‌كانی پێكاوه هه‌رچه‌نده دووساڵه ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و فێستیڤاڵه‌وه تیپه هونه‌رییه‌كانی رانیه له سه‌رتاسه‌ری دونیا بانگهێشت ده‌كرێن و بۆ چه‌ندین وڵات رۆشتوون.
به‌رله قه‌یرانی دارایی حكومه‌ت تێچووی ئه‌و جۆره چالاكیانه‌ی وه ئه‌ستۆ ده‌گرت و بڕه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخان ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا چالاكییه‌كان به خۆبه‌خشی و به تێچووی كه‌رتی تایبه‌ت رێكده‌خرێن.
فێستیڤاڵی كولتووره جیاوازه‌كان بۆ چواره‌م جاره سه‌نته‌ری رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆری كولتووری و چالاكی رۆشنبیری بەڕێوه‌ی ده‌بات.