شاندێكی 5 كەسی شاری Duluth ی ئەمریكا سەردانی رانیە دەكات

 

لە چوار چێوەی پرۆگرامی دەستەخوشكی هەردوو شاری رانیەو شاری Duluth ی ئەمریكا، رۆژی 13-1-2017 شاندێكی 5 كەسی ئەو شارەی ئەمریكا بەمەبەستی چالاككردنی گرێبەستی دەستەخوشكی هەردوو شاری رانیە و duluth سەردانی كوردستان دەكات و بۆ ماوەی هەفتەیەك دەمێننەوە، لە ماوەی مانەوەیان سەردانی چەندین دامەزراوە لە شاری رانیە دەكەن و چەندین دیدار و كۆبونەوە ئەنجان دەدەن.
هەر لە میانەی ئەم سەردانەدا شاندەكە تابلۆیەكی جیهانی كە ئاماژەیە بۆ دەستەخوشكی 6 وڵات ( ئەمریكا- كەنەدا- سوید- یابان- روسیا- كوردستان) بۆ شاری رانیە دەهێنن و گەلەرییەكی تایبەتیش بە دەستەخوشكی هەردوو شار لە زانكۆی راپەرین دەكرێتەوە.
بڕیارە لەم سەردانەدا چەند هەنگاوێکى کردارى بۆ خویندنى باڵاو پەیوەندى دوو خوێندگەى رانیە بە دوو خوێندگەى ئەم شارەى ئەمریکا بنرێت.
ئەم سەردانە بەشێكە لە پرۆگرامێكی كەلتوری فراوان كە سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری سەرپەرشتی دەكات.

تاگەکان :