شاندێكی سەنتەری رایەڵ بەشداری جەژنی ئێزدیان دەكات‌و ناوەندە كەلتورییەكانی شیخان بەسەر دەكاتەوە

بەروار: 11 ساڵ لەمەو پێش

شاندێكی سەنتەری رایەڵ بەشداری جەژنی ئێزدیان دەكات‌و ناوەندە كەلتورییەكانی شیخان بەسەر دەكاتەوە

بەمەبەستی ئاڵوگۆری كەلتوری و بەشداری كردن لە مەراسیمی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان و سەردانی ناوەندە كەلتورییەكانی ناوچەی شێخان, شاندێكی سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری R.C.E گەشتێكی كەلتوری ئەنجام دەدات.
ئەمەو رۆژی 17-4-2012 شاندێكی 22 كەسی سەنتەری رایەڵ بە بەشداری هونەرمەند (صلاحی خزری) سەردانی شارۆچكەی شیخانیان كرد‌و لە لایەن بەرپرسی سەنتەری گەنجانی شێخان‌و ستافێكی سەنتەرەكەوە پێشوازی كران. دواتر لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ ستافی بەرێوەبەری سەنتەرەكە باس لە رەوشی كەلتوری ناوچەكە كراو چەند پێشنیارێكی هاوبەش بۆ ئایندەی چالاكیەكانیان گەڵاڵە كرا. پاشان شاندەكەی رایەڵ بە یاوەری چەند چالاكوانێكی ناوچەی شێخان سەردانی پەرستگای لالشی كرد‌و بەشداریان لە مەراسیمی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان كرد, هەرەوەها شیخی روحی ئێزدیان و كەسایەتیە ئاینیەكانیان بەسەر كردەوەو بەشداری چالاكیەكانی مەراسیمەكەیان كرد. بۆ رۆژی دواتر 18-4-2012 كە دەكاتە رۆژی (چوارشەممە سوری) ئێزدیان, شاندەكەی رایەڵ سەردانی ماڵی (میر تەحسین) میری ئێزدیانیان كردو جەژنە پیرۆزەیان ئاراستە كرد. میری ئێزدیانیش خۆشحاڵی‌و پێزانینی خۆی بۆ سەردانەكەیان دەربڕی‌و هیوای زیاتر سەركەوتنی بۆ خواستن, پاشان ستافەكەی رایەڵ سەردانی ماڵی ( شیخ بابە شێخ) شێخی روحی ئێزدیان‌و (حسێن شێخانی) بەرپرسی سەنتەری گەنجانی شێخانیان كرد و جەژنە پیرۆزەیان لێكردن, لەو سەردان‌و پەیوەندیانەدا چەند زانیاریەكی كەلتوری رۆشنبیری لەنێوانیان گۆردرایەوە.
جێگای ئاماژەیە لە یەكەمین فیستیڤاڵی كەلتورە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كە سەنتەری رایەڵ لە مانگی 9 ساڵی 2011 لەشاری رانیە ئەنجامیدا, تیپی ئێزدیان بەشداریەكی دیاریان لە چالاكیەكاندا كرد كە جێگای سەرنج راكێشانی ئامادەبوانی فیستیڤاڵەكە بوو.

تاگەکان: