شاندێكی رایەڵ سەردانی جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق دەكات
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چۆنیەتی وەرگرتنی خوێندكاران لە پەیمانگای دبلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و زەمینەخۆشكردن بۆ پەروەدەكردن و هاندانی گەنجانی كە مەرجەكانی وەرگرتن دەیانگرێتەوە, رۆژی شەممە رێكەوتی 13-2-2016 شاندێكی سەنتەرەكەمان لە سلێمانی سەردانی بەرێز( شێخ عومەر بەرزنجی) جێگری وەزیری دەرەوەی عێراقی كرد.
لەم سەردانەدا بەرێزیان وێرای پێدانی چەند زانیارییەكی گرنگ لەسەر كارەكانی پەیمانگای دبلۆماسی, ئامادەیی و پشتیوانی خۆی بۆ هاندان و پەروەدەكردنی ئەو كەسانەی كە مەرجەكان دەیانگرێتەوە دەربڕی, بە تایبەت لە كاتێك كە لە وەزارەت, خولێكی نوێ بكرێتەوە.
لە لایەكی تر باس لە كارو چالاكیەكانی سەنتەری رایەڵ لە بواری ئاڵوگۆری كەلتوری لە ناوەوەی دەرەوەی وڵات كراو, داوا كرا لە وەزارەتی دەرەوە پشتیوانی كارەكانیان بكرێت, بۆ ئەمەش بەرێزیان وێرای دەستخۆشی كردنی كارو چالاكیەكان, ئامادەیی كار كردنی لەسەر ئەم داواكارییە لە چوارچێوەی پەیوەندی رێكخراوەكان لە وەزارەتی دەرەوە دەربڕی.
جێگای ئاماژە پێدانە (شیخ عومەر بەرزنجی) كە پێشتر باڵوێزی عێراق بوو لە وڵاتانی (لبنان) و رۆمانیا و ئێستاش جێگری وەزیری دەرەوەی عێراقە, یەكێكە لەو كەسایەتیە دڵسۆزانەی كە پشتیوانیەكی گرنگی كارو چالاكیەكانی سەنتەرەكەمانە.