بە هاوکارى سەنتەرى رایەڵ ئاهەنگى نەرۆز لە بیروت ئەنجام دەدرێت
لەسەر راسپاردەى (شيخ عمر برزنجى) باڵێۆزى عێراق لە لبنان، بۆ پشتگیرى داواکارى ( الجمعية الكردية اللبنانية الخيرية) بۆ سازدانى ئاهەنگى نەرۆز لە بەیروت، سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کەلتورى لە رێگاى وەزارەتى رۆشنبیریى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەلسا بە دابینکردنى خەرجى ئاهەنگى نەورۆزى ٢٠١٣ لە بەیروتى پایتەختى لوبنان کە رێکخراوى ( الجمعية الكردية اللبنانية الخيرية) بە ئامادەبوونى رێژەیەکى زۆرى میوانان و کوردانى ئەو وڵاتە رۆژى ٢١-٣-٢٠١٣ بە ئاهەنگێکى گەورەى بۆ جەژنى نەورۆز ئەنجامدا. بەو هۆیەوە رێکخراوى ناوبراو بە سوپاسنامەیەک، سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ سەنتەرى رایەڵ دەبڕى.