رێكخراوێكی كوردی وڵاتی لوبنان سوپاسنامەیەك ئاراستەی سەنتەری رایەڵ دەكات

بەروار: 10 ساڵ لەمەو پێش

رێكخراوێكی كوردی وڵاتی لوبنان سوپاسنامەیەك ئاراستەی سەنتەری رایەڵ دەكات

لەبری ئەو هاوكاری و هەماهەنگیانەی كە سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری R.C.E بۆ ( الجمعیة الكردیة اللبنانیة الخیریة) ئەنجامی داوە, بەتایبەت بۆ دابینكردنی هاوكاری مادی بۆ ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵیان, كۆمەلەی ناوبراو سوپاسنامەیەكی تایبەت لەرێگای بەرپرسی سەنتەرەكەوە( خالید قادر) ئاراستەی ئەندامانی سەنتەر رایەڵ دەكات و ئەو هاوكاری و پشتیوانیانە بەرز هەڵدەسەنگێنن.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە سەنتەری رایەڵ رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی سەفیری پێشووی عێراق لە وڵاتی لوبنان ( شیخ عومەر بەرزنجی) و لە رێگای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵساین بەدابینكردنی هاوكارییەكی مادی بۆ ( الجمعیة الكردیة اللبناینیة الخیریة) كە یەكێكە لەو رێكخراوە كوردیانەی كە وڵاتی لوبنان خزمەتێكی زۆر بە رەوەندی كوردی ئەو وڵاتە دەكات و گرنگی بە گەشەپێدانی كەلتوری رەسەنی كوردی و مافە نەتەوەییەكانی گەلەكەمان لە وڵاتی لوبنان دەكات. هەمان سەرچاوە سوپاسی وەزارەتی رۆشنبیری و هەموو لایەنە پەیوەندارەكانی كرد كە بە وەڵامی داواكارییەكەیان داونەتەوە.
جێگای ئاماژەیە رەو رێكخراوەی لوبنان بە ژمارە نوسراوی 50-2013 لە 22-7-2013 نوسراوێكی فەرمییان ئاراستەی بەرپەرسی سەنتەری رایەڵ كرد كە تێیدا سوپاسگوزاری خۆیان بۆ ئەو هاوكارییە رادەگەیەنن.

تاگەکان: