رایەڵ بانگهێشتی دوو رۆرژنامەنووسی لبنان بۆ کوردستان دەکات

بەروار: 11 ساڵ لەمەو پێش

رایەڵ بانگهێشتی دوو رۆرژنامەنووسی لبنان بۆ کوردستان دەکات
میدیای عەرەبی و کوردستان پەیوەندییەکانیان فراوان دەکەن

لە پرۆژەیەكی هاوبەشی سەنتەری رایەڵ بە هاوكاری فەرمانگەی راگەیاندنی رانیە، هەڵسان بە بانگهێشتكردنی دوو رۆژنامەنوسی وڵاتی لوبنان ( فاتمە فەقیە) بەرێوبەری گشتی و (گۆڤاری كوالیس)و (فریال دبوق) سەرنوسەری هەمان گۆڤار، بۆ هەرێمی كوردستان بەو ئامانجەی كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵا هەرێمی كوردستان فراوان بكەن، هەروەها چەندین تەوەر و راپۆرت و چاوپێكەوتن بۆ ژمارەی ئایندەی گۆڤارەكەیان ئامادە بكەن كە تایبەت دەبێت بە هەرێمی كوردستان.
بۆ ئەو مەبەستە رۆژی 4-3-2013 لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لایەن تیمێكی رایەڵ پێشوازی كران، دواتر لە پرۆگرامی یەكەم رۆژی كارەكانیان لە 5-3-2013 كە دەكاتە یادی بیست و دووەمین ساڵیادی راپەرینی باشووری كوردستان، سەردانی شاری رانیەیان كرد و چەندین دامەزارەوەی حكومی و رێكخراوەییان بەسەر كردەوەو هەروەها چەندین دیدارییان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین، قائمقامی قەزای رانیە، بەرێوەبەری فەرمانگەكان، بەشداربووانی راپەرین و چالاككوانان ئەنجامدا، لەگەڵ سازدانی سیمینارێكی تایبەت وەك دیدارێكی كراوە بۆ رۆژنامەنوسانی دڤەرەكە بەو ئامانجەی پەیوەندی باشتر لەنیوان رۆژنامەنوسانی كوردستان و ولاتانی عەرەب بەتایبەت ولاتی لوبنان دروستبكرێت.
بۆ رۆژی دواتر سەردانی شاری سلێمانیان كرد و مۆزەخانەی ئەمنەسورەكەیان بەسەر كردوە، دواتر سەردانی بەرێوبەرایەتی راگەیاندنی سلێمانی كراو كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا، پاشان كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن رێكخرا، بۆ رۆژی دواتر كۆبونەوەو دیدارێكی تایبەتیان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی بۆ رێكخرا، دواتر سەردانی شاری هەڵەبجەیان كرد ومۆنۆمێنتی شەهیدانیان بەسەر كردە و هەر بۆ ئەو مەبەستەش دیدارو كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ قائمقامی ئەو شارە ئەنجامدا،
هەر لە درێژەی كارەكان رۆژی 9-3-2018 سەردانی شاری هەولێر كرا و چەندین دیدار و كۆبونەوەی فەرمیان رێكخست، كە تێیدا سەرەتا لەگەڵ وەزیری رۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە، پاشان لەگەڵ هێرش محرم بەرپرسی دەزگای وەبەرهێنان دیدارێكیان ئەنجامدا، دواتر لەگەڵ دەزگای باڵای خانمان و بەرێوبەرایەتی گشتی راگەیاندن لە هەولێر كۆبوونەوە.

جێگای ئاماژەیە بانگهێشتی ئەو دوو رۆژنامەنووسە، دوابەدوای سەردانێكی شاندێكی كەلتوری (سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری) دێت كە ساڵی رابردوو سەردانی وڵاتی لوبنانییان كرد و چەندین و پەیوەندی گرنگیان لەگەڵ ناوندە رۆشنبیری و هونەرییەكانی ئەو وڵاتە گرێدا.

تاگەکان: