سیمینارێک بۆ رۆژنامەنوسانی لبنان و کوردستان رێکخرا

بەروار: 10 ساڵ لەمەو پێش

سیمینارێک بۆ رۆژنامەنوسانی لبنان و کوردستان رێکخرا

بە ئامانجی دروستكردنی پەیوەندییەكی باشتر لەنیوان رۆژنامەنوسانی كوردستان و ولاتانی عەرەب بە گشتی و ولاتی لوبنان بە تایبەتی. رۆژی 6-3-2013 لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی رانیە، سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری بە هاوكاری فەرمانگەی راگەیاندنی رانیە، هەڵسا بە سازدانی سیمینارێكی تایبەت بۆ ( فاتمە فەقیە) بەرێوبەری گشتی و (گۆڤاری كوالیس)و (فریال دبوق) سەرنوسەری هەمان گۆڤار لە وڵاتی لبنان، بۆ بەشێك لە رۆژنامەنوسان و رۆشنبیرانی دەڤەری راپەرین.
لە سیمینارەكەدا باس لە میدیای عەرەبی بە گشتی و وڵاتی لبنان بە تایبەتی كراو لەسەر شێوازی كار و دۆخی رۆژنامەنوسان چەند زانیارییەك خرانە روو، پاشان لەگەڵ بەشداربوونی سیمینارەكە گفتوگۆیەكی كراوە لەسەر چەند تەوەرەیەكی هەمەجۆر كرا و پاشان بۆ دروستكردنی پەیوەندییەكی كراوە لە نێوانیان چەند پیشنیازێك گۆردرانەوە.

تاگەکان: