بۆ یەكەم جار لە كوردستاندا سەنتەری رایەڵ دیالۆگێك بۆ كەلتورە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات

بەروار: 11 ساڵ لەمەو پێش

بۆ یەكەم جار لە كوردستاندا سەنتەری رایەڵ دیالۆگێك بۆ كەلتورە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات

لە درێژەی كارو چالاكیەكانی یەكەمین فیستیڤاڵی كەلتورە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كە بە چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و لە لایەن سەنتەری رایەڵەوە ئەنجام دەرا. , دوای نیوەرۆی رۆژی 9-9-2011 لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی رانیە و بە ئامادەبوونی سەرجەم تیپ و كەلتورە بەشداربووەكانی فیستیڤاڵ, دیالۆگێكی هاوبەش بۆ سەرجەم كەلتورەكانی ئەنجامدرا, لەم چالاكیەدا كە لە لایەن ( عومەر حسێن و عومەر حاجی ) بەریوە برا, سەرەتا هەر یەك لە تیپە بەشدار بووەكان باسیان لە تایبەتمەندی كەلتورەكەی خۆیان‌و چەند زانیاریەكی گرنكیان لەسەر ناوچەكەی خۆیان خستە روو, پاشان هونەر‌و جیاوازەییە كەلتورییەكانیان باس كرد, دواتر دەرگای دیالۆگێكی هاوبەش بۆ سەرجەم كەلتورەكان كرایەوە كە سەرجەمیان تەئكدیان لە دەوڵەمەندی هونەری رەسەنی نەتەوەی كورد كردەوە, كە كەلتورە جۆراو جۆرەكان, بەشێكی دانەبراون لە كەلتوری رەسەنی كوردی و ئەم خاكەش بە درێژایی مێژوو لانەی بەیەكەوە ژیانی گشت لایەك بووە, پەیامی مرۆڤانەو ئاشتی و پاراستنی تایبەتمەندی كەلتورەكان بەشێكی تری دیالۆگەكە بوو.
جێگای ئاماژەیە لەو چالاكیە هەر یەك لە قائمقانی قەزای رانیە و سەرۆكی شارەوانی رانیەو ستافێكی سەنتەری رایەڵ تێیدا ئامادەبوون.

تاگەکان: