دابینکردنى چەندین پێداویستى پزیشکى و پەروەردەیى و منداڵان

بەروار: 6 ساڵ لەمەو پێش

دابینکردنى چەندین پێداویستى پزیشکى و پەروەردەیى و منداڵان

بەمەبەستى دابینکردنى چەندین پێداویستى پزیشکى و پەروەردەیى و منداڵان بۆ هەرێمى کوردستان، سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کەلتورى لە رێگاى خاتوو (نینا مراد) دووەمین شاجوانى جیهان لە ئستوڕالیا، رۆژى ٢٧ ئابى ٢٠١٧ کۆنتێنەرێک لە کەلوپەل و پێداویستى پزیشکى لە ئستوراڵیاوە گەیاندەوە هەرێمى کوردستان.

پێداویستیەکان بریتی بوون لە ٦٠ قەرەوێڵەى پزیشکى و ٣٥ کورسى کەمئەندامان و جیهازێکى x-ray1 و ٧ نازوڕو چەندین کەلەى ددان وکۆمەڵێک پێداویستى هەمەجۆرى ترى پزیشکى، هەروەها رێژەیەکى زۆر لە جل و بەرگ  پێلاو و یارى مندالان، بەشێکى زۆرى ئەم کەلوپەلانە بە تایبەت قەرەوێلە پزیشکیەکان بۆ نەخۆشخانەى رانیە دابینکراون و پێداویستیەکانى تریش بەشێکى دەنێردرێت بۆ شارەکانى (هەڵەبجە، کەلار، سۆران، قەڵادزێ).

کرێى هاتنەوەى ئەم کۆنتێنەرە بە هاوکارى قائیمقامى قەزاى رانیە و لە رێگاى بەرێوبەرایەتى گشتى تەندروستى راپەرین لە وەزارەتى تەندروستى دابینکرا.

نینا مراد لە دایکبووى شارى رانیەیە و لە وڵاتى ئستوڕاڵیا نیشتەجیییە، لە ساڵى ٢٠١٦ توانى پلەى دووەم شاجوانى جیهان لەم وڵاتە بەدەست بێنێت، ئەم خاتوونە کار بۆ هاوکاریکردنى کوردستان دەکات و  تا ئێستا چەندین هاوکارى منداڵان و پێداویستى مرۆیى ناردۆتەوە هەرێمى کوردستان، بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیک چەند هاوکارییەکى تر بنێرێتەوە هەرێمى کوردستان.

بۆ زانیارى زیاتر بینەرى ئەم راپۆرتانە بن.

تاگەکان: