شەوی یەکەم لە پێنجەمین فێستیڤاڵی کەلتورە جیاوازەکان تیپە بەشداربووەکان رانیەیان رازاندەوە بە نمایشە جوانەکانیان

بەروار: 1 ساڵ لەمەو پێش

لە پێناو ئاشتى و پێکەوە ژیانى کەلتورە جیاوازەکان و لە ژێر دروشمى ( ئاشتى و ژیاندۆستى) سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کەلتورى و چالاکى رۆشنبیریى RCE   پێنجەمین فێستیڤاڵى کەلتورە جیاوازەکان لە شاری ڕانیە لە شەوی یەکەمدا گروپە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵ کە ژمارەیان  ١١ گروپى هونەرى لە دەرەوەى ناوەوە وڵات بەشدارییان تێیدا کرد کە تێیدا هەر یەک لە تیپەکانى ( خانەى نمایشى جل و بەرگى عێراقى لە بەغداد ، تیپى هونەرى میللى شارى بەصرە، تیپى هونەر و فۆلکلۆرى وڵاتى میصر، تیپى گلداز لە بلوجستان، گروپى ئیستم لە خوراسان، گروپى روناک بۆ کەلتورە جیاوازەکانى ئێران، تیپى هونەرى میللى سلێمانى، تیپى هونەرى میللى دهۆک، تیپى هونەرى میللى کەرکوک ( عەرەب- سریان- تورکمان- کورد)،  تیپى ئارمانج لە عەفرین، گروپى مۆزیکى راپەرین) بەشدارى تێداکردوو بە نمایشە جوانەکانیان پێنجەمین فێستیڤاڵی کەلتورەجیاوازەکان لە شاری ڕانیە رازاوەتریان کرد

 

فۆتۆ، کەریم محمود –  ئاری مستەفا

تاگەکان: