جل بەرگ بۆ قوتابیانى قادراوا دابیندەکرێت
لە چوارچێوەى کارو چالاکیەکانى سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کەلتورى، لە پرۆژەى هاوکارییەکانى ئوستراڵیا کە لە رێگاى خانمە شاجوانى کورد( نینا مراد) ئەنجام دەدرێت، ١٨٠ جل و بەرگ بۆ قوتابیانى قوتابخانەى قادروا لە شارۆچکەى سەنگەسەر لە ١٠-٤-٢٠١٨ دابینکرا. لەئەمساڵى خوێندیش قوتابیان جل و بەرگەکانیان پۆشیوەو یەک رەنگیەکى جوانى بە قوتابیانى قوتابخانەکە بەخشیوە.
ئەم پرۆژەیە بەشێکە لەزنجیرەیەک کارى مرۆیى کە هاوکارى تەندروستى و کۆمەکى هەمەجۆرى لە خۆ گرتوە، کە لە رێگاى خاتوونى ناوبراو دابیندەکرێت و لە رێگاى سەنتەرى رایەڵەوە لە کوردستان دابەشدەکرێت.