لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا بڕێک هاوکارى مرۆیی و کەل و پەلى تەندروستى و هەمەجۆر لە ڕێگەى خانمە شاوانى کورد خاتوو ( نینا مراد ) لە وڵاتى ئوستوڕالیا گەیشتۆتە شارى ڕانیە
لەم بارەیەوە بەڕیز خالید قادر بەڕێوەبەرى سەنتەرى ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕى کلتورى ڕایگەیاند” لەڕێگەى شاجوانى کورد خاتوو نینا مراد دوو کۆنتێنەر لە هاوکارى مرۆیی و تەندروستى و پەروەردەیی و ڕیژەیەکى زۆر لە کەل و پەلى هەمەجۆر گەشتۆتە شارى ڕانیە کە نزیکەى بایی ملیۆنێک دۆلار دەبێت, ووتیشى ئەو هاوکاریانەى خاتوو نینا مراد بەشێکن لە پڕۆژەیەک لەگەڵ سەنتەرى ڕایەڵ بۆئاڵوگۆڕى کلتورى, کەلە هەرێمى کوردستان ئەم سەنتەرە سەرپەرشتى دەکات و پێشتریش چوار کۆنتێنەرى ترى هاوکارى ئەم خاتوونە گەیشتووە و دابەش کراوە
بوڵام بەگەیشتنى ئەم دوو کۆنتێنەرە ئامادەکارى دەکرێت بۆ ئەنجام دانى نمایشێک کە تێی دا ئەو هاوکاریانەى خاتوو نینا مراد نمایش بکرێت و دواتریش بە هاوکارى لەگەڵ دام و دەزگاکانى سنورەکە و پلانێک دابنرێت بۆ دابەشکردنى کەل و پەلەکان بۆ ئەو شوێنانەى پویستیان بەگەیاندنى هاوکارییە
لە بارەى چۆنیەتى دابەشکردنى کەل و پەلەکانیش بەڕێزیان ئاماژەى بەوەکردووە , بەحوکمى ئەوەى کەل و پەلەکان زیاتر کەل و پەلى پزیشکین بە هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕاپەرین دابەش دەکرێت بە پێی پێویستى و بۆ ئەمەشی کەزیاد دەبێت لە سنورەکە دەنێردرێت بۆشارو شارۆچکەکانى تر
هەرچى کەل و پەلەکانى تریشە هەوڵ دەدەین گرنگى زۆر بە باخچەى ساوایان و قوتابخانەکان و ئەو شوێنانەى پێویستیانە بدرێت و کەل و پەلە وەرزشیەکانیش دابەش دەکرێت بەسەر وەرزشکارانى سنورەکە , هەرچى کەل و پەلە مرۆییەکانیشە هەوڵ دەدرێت لەڕێگەى لیژنەیەکى تایبەت بە ئاگادارى دام و دەزگا حکومیەکانى سنورەکە بەتایبەت ئیدارەى ڕاپەرین قائیمقامیەتى قەزاى ڕانیە دابەش بکرێت.