سەنتەرى رایەڵ حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان ئەنجام دەدات

سەنتەرى رایەڵ حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان ئەنجام دەدات

بەرەچاوکردنىى رێنماییە تەندروستیەکان، سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى، حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان، بە شێوەى ئۆنلاین و بە بەشدارى ٢٠ گروپى کولتوورى لە ١٥ وڵاتی جیاواز ئەنجام دەدات، فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ٨ی شەوى رێکەوتى ٢٥-١٢-٢٠٢٠ دەستپێدەکات و بۆ ماوەى ٣ رۆژ بەردەوام دەبێت.

تیپە بەشداربووەکانى ئەمساڵ بریتین لە ( گروپى کامیرۆن، سەنیگاڵ، پاراگواى، ئەردەن، میصر، هیندستان، مەغریب، فەنزوێلا، تەنزانیا، جەزایر، ئێران، ئەفغانستان، رۆژئاواى کوردستان، تیپى میللی شارى بەصرە، هەروەها  تیپى نەتەوەیى هونەرە میللەکانى هەولێر و تیپى هونەرە میللیەکانى دهۆک و گروپى هونەرى میللی شاریا ( ئێزیدیەکان) و تیپى برایەتى کەرکوک بەشدارى تێدا دەکەن.

سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى و چالاکى رۆشنبیریى لە ساڵى ٢٠٢٠ دامەزراوە، کار لە وبارى ئاڵوگۆرى کولتوورى لە دەرەوەو ناوەوەى وڵاتدا دەکات و تا ئیستا چەندین چالاکى هەمەجۆرى  لەو بوارەدا ئەنجامداوەو ساڵانەش  لە هەرێمى کوردستان فێستیڤاڵى نیودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان بەرێوە دەبات.

تاگەکان :