حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان دەستیپێکرد

حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان دەستیپێکرد

بە بەشدارى ٢٠ گروپ لە ١٥ وڵاتى جیاواز، سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى و چالاکى رۆشنبیریى، حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتورە جیاوازەکانى بە شێوەى ئۆنلاین دەستپێکرد.

ئەمەو کاتژمێر ٨ ى شەوى رێکەوتى ٢٥-١٢-٢٠٢٠ لە هۆڵى رێستۆرانتى شلک لە رانیە، بە ئامادەبوونى سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەر ین و قائمقامى فەزاى رانیەو کەناڵەکانى راگەیاندن و رێژەیەکى زۆرى لە میوانان لە رێگاى پرێزنتەیشنەوە، دەستپێکى فێستیڤاڵەکە کرایەوە، هاوکات لێپرسراوى سەنتەر کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسى بۆ کەناڵەکانى راگەیاندن ئەنجامدا، پاشان نمایشى گروپ و تیپە بەشداریووەکان نیشاندرا،  کە لە شەوى یەکەمدا ٧ گروپ بەشدارییان کرد کە بریتى بوون لە گروپەکانى (  گروپى هونەرى شروشتى لە وڵاتى هیندستان،  گروپى  سەماى واکا واکا لە وڵاتى تەنزانیا ، گرویى هونەرى میللى دهۆک، گرویى هونەرى وڵاتى پاراگوای، تیپى نەتەوەیى هونەرە میللیەکانى هەولێر، گروپى دیلمان لە ئێران، گرویى هونەرى  فەنزویلا)

فێستیڤاڵەکە ٣ شەو دەخایەنێت و کە تێیدا لە کاتژمێر ٨ى شەو دەستپێدەکات و لە رێگاى پەیجى فەرمى سەنتەر لە فەیسبوک و تەلەفزبۆنە ناوخۆییەکانى ناوچەکە بڵاودەکرێتەوە.

سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى ساڵانە سەرپەرشتى فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان لە هەرێمى کوردستان دەکات، ئەمساڵ بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناو بە پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستیەکان بە شیوەى ئۆنلاین حەوتەمین فێستیڤاڵى ئەنجامدا.

 

تاگەکان :