کونسڵی گشتی وڵاتی ئەرمینیا سەردانى دامەزراوەى رایەڵ دەکات

رێکەوتى ٤-٤-٢٠٢٢ کونسڵی گشتى وڵاتى ئەرمینیا بە یاوەرى قائيمقامى قەزاى رانیە، سەردانى (دامەزراوەى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى و گەشەپێدانى مرۆیی) لە رانیە کرد و لە لایەن ستافى دامەزراوەکەوە پێشوازییەکى گەرم کرا، پاشان بەشەکانى دامەزراوەکەى بەسەرکردەوەو لە نزیکەوەى بة کارو چالاکیەکانى پێشتری (رایەڵ) ئاشناکرا، هەروەها سەردانى گەلەرى دەستەخوشکى هەردوو شارى ( رانیە) و (Duluth )ى ئەمریکای کرد و سەرسامى خۆى بەو پەیوەندییە دەربڕی. پاشان لە کۆبونەوەیەکدا باس لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان کرا کە سالانە دامەزراوەى رایەڵ ئەنجامى دەدات، واش بڕیارە ئەمساڵ لە ١٦-٩-٢٠٢٢ هەشتەمین فێستیڤاڵ بە بەشدارى چەندین وڵات بەرێوە بچێت، لەو سونگەوە باس لە بەشدارى گروپى وڵاتى ئەرمینیا کرا، کە بڕیارە ئەمساڵ لە ئاستێکى بەرزدا بەشدارى فێستیڤاڵەکە بکات، کونسڵی گشتى وڵاتى ئەرمینیا بە گرنگیەوە باسی لە فێستیڤاڵەکە کرد و کارو چالاکى دامەزراوەکەى بەرزنرخاند.

تاگەکان :