رايەڵ، دیالۆگێکى کراوە لەگەڵ رۆشنبیرانی دەڤەری راپەرین ئەنجام دەدات

رايەڵ، دیالۆگێکى کراوە لەگەڵ رۆشنبیرانی دەڤەری راپەرین ئەنجام دەدات
رێکەوتى ١٩-٤-٢٠٢٢ لە ئۆفیسی دامەزراوەى رایەڵ لە رانیە، بە بەشدارى بەشێک لە نوسەرو رۆشنبیرانی ناوچەکە، دیالۆگێکى کراوە لەگەڵ رۆشنبیرانی دەڤەرى راپەرین بەرێوەچوو، کە تێیدا گفتوگۆیەکى فراوان لەبارەی دۆخی فەرهەنگی ناوچەكە و ئەركە هەنوكەییەكانی ڕۆشنبیران لە چالاكییە مەدەنی و ڕۆشنبیریەكان لە پێناو كۆمەڵگەی كراوە و خزمەت بە پرسە هەنوكەییە ژیاریی و ئەدەبی و هزری و ژینگەییە جۆربەجۆرەكان.
جێگەی ئاماژەیە ئامادەبوان لە هەمبەر ئەركە مەدەنییەكان دیالۆگ و چالاكی هەمەجۆریان بە گرنگ و پڕ بایەخ هەژمار كرد و بڕیاری بەردەوامیان بەمجۆرە بزاوتە دا،
هەر بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیک زنجیرەیەک چالاکی هەمەجۆر لە دەڤەرەکە ئەنجام بدرێت.
تاگەکان :