دامەزاوەی رایەڵ سەردانی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان دەکات
رێکەوتی ٨-٦-٢٠٢٢ شاندێکی باڵای (دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتوری و گەشەپێدانی مرۆیی) سەردانی پەڕلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن بەرێز (د. رێواس فایەق) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی کران، لە کۆبونەوەیەکدا باس لە دۆخی رۆشنبیریی و رەوشی گەنجان و کارو چالاکییەکانی دامەزراوەی رایەڵ کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر چەند پرۆژەیەکی گەڵاڵەکراوی دامەزراوەکە و بە تایبەت بۆ پرۆگرامی تازەی هەولێر و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کولتوورە جیاوازەکان کە ساڵانە رایەڵ ئەنجامی دەدات.
دواتر و هەمان رۆژ ، شاندەکە سەردانی وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوانی کردو لەگەڵ بەرێز ان( حەمەی حەمە سەعید) وەزیری رۆشنبیریی و (جمال حسین) بەرێوەبەری گشتی لاوان کۆبوونەوە، کە تێیدا باس لە وردەکارییەکانی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کولتوورە جیاوازەکان کرا، کە بڕیارە ئەمساڵ لە ١٦-٩-٢٠٢٢ دەست بەکارەکانی بکات، تێیدا جگە لە سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق، ١٠ وڵاتی تر بەشداری تێدا دەکەن و بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ( رانیە، هەولێر و سلێمانی) بەرێوەدەچێت.