بەشداری بکە لە وەرشەیەکی کار لە ئەوروپا


بەشداری بکە لە وەرشەیەکی کار لە ئەوروپا

دامەزراوەی ڕایەڵ ئامادەكاری دەكات بۆ گەشەپێدانی ئەزموون و توانای نەوجەوان و گەنجانی كوردستان بە ناردنیان بۆ ئەوروپا

دامەزراوەی ڕایەڵ لە ڕێگەی ڕێككەوتنێك لەگەڵ وڵاتی پۆڵەندا، یەكەم گروپی نەوجەوان و گەنجان بۆ وەرشەی كار و دیدەوانی دەنێرێت بۆ وڵاتی پۆڵەندا، كە لە ماوەی نزیكەی ١٠ ڕۆژ مانەوەیان لەو وڵاتە، ئاشنا دەكرێن بە ئەزموون و وەرشەی كار.
یەكەم گروپ بۆ دەڤەری ڕاپەرین دەبێت و ژمارەی نێردراوان لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ کەس دەبێت، پێویستە تەمەنیان لە نێوان ١٤ بۆ ٢٠ ساڵ بێت و پێکبێن لە هەردوو ڕەگەز، گەشتەكە لە ناوەراستی مانگی شوباتی ٢٠٢٣ ئەنجام دەدرێت و لەلایەن تیمی ڕایەڵەوە سەرپەرشتی دەكرێن.
خوازیارانی بەشداربوو لە گەشتەكە دوای پڕكردنەوەی فۆڕمی داواكاری بە شێوەی ئۆنلاین، دواتر دیداریان لەگەڵ دەكرێت و فۆڕمی تابەتمەندی زانیاری و پابەندی یاسایی لە گەشتەكە و مانەوە و گەڕانەوەیان پر دەكەنەوە.
لێهاتوویی و توانستی خوازیاران بۆ فێربوون و پڕۆژەی خزمەتكردنیان لە دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان دەرفەتی بەشداری زیاتر دەكات
پڕكردنەوەی فۆرمی ئۆنلاین بە تەنیا گەرەنتی بەشداری دابین ناكات، بەڵكو دیدار و ڕێكار و فۆرمەكانی دواتر دەبنە پێوەر بۆ بەشداری لە پرۆگرامەكە.

فۆرمی بەشداریکردن:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdxQaE_tcPy0bQZjAQZaHp37JnnZYz-gskg5PfQWMCAqCyQkQ/viewform

تاگەکان :