راگەیاندراوێك لە دامەزراوەی رایەڵەوە سەبارەت بە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كولتوورە جباوازەكان
دوای ئەوەی ئامادەکاری تەواو لە هەموو روویەکەوە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەنجامدرا، بۆ ئەنجامدانی هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کولتورە جیاوازەکان كە بڕیار بوو لە ژێر چاودێری بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بە سەرپەرشتی وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان، دامەزراوەی رایەڵ ئەنجامی بدات، ئەمجارەیان بە شێوەیەکی جیاواز و فراوانتر و بە ئاستێکی بەرزی هونەری و تەکنیکی لە هەر سێ شاری رانیە و سلێمانی و هەولێر بەرێوە بچێت، هەروەها گەیشتنی سەرجەم گروپە هونەریەکانی هەرێم و عراق و وڵاتانی دەرەوە، ئامادەکاری بەرپرسانی ئیدارەی ناوچەکە و دامەزراوە ئەمنییەکان. بەڵام بە داخەوە بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی پێشهات لە بۆردومانكردنی خوشك و برایانی رۆژهەڵات و شەهید بوونی ژمارەیەك هاوڵاتی سڤیل بۆ رێزگرتن لە گیانی ئەو شەهید و قوربانیانە، لە سەر فەرمانی بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیریی و لاوان، دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتوری و گەشەپێدانی مرۆیی رایدەگەیەنێت کە لە ئێستادا فیستیڤاڵەکە ئەنجام نادرێت و دوا دەخرێت، بۆ کاتێکی تر.
دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتوری گەشەپێدانی مرۆیی
٢٩/٩/٢٠٢٢ رانیە