لەچوارچێوەی سەردانێکی فەرمی شاندێکی (دامەزراوەی ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری و گەشەپێدانی مرۆیی) لە رێکای نوێنەری دەڤەری راپەرین لە پەرلەمانی عێراق ( م. غریب احمد)، رێکەوتی 16-7-2023 شاندەکە سەردانی وەزارەتی ڕۆشنبیریی و گەشتوگوزار و شوێنەواری کرد و لەگەڵ بەرێز (احمد فکاک) وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق کۆبۆوە، لەم کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی رۆشنبیریی و کولتووری هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، هەروەها شاندەکە باسی کارو چالاکیەکانی دامەزراوەی ڕایەڵ کردو چەند پێشنیاز و پرۆژەیەکی بۆ ئایندەی کارەکان خستەڕوو، بە تایبەت لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی دامەزراوەی رایەڵ و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کەلتوورە جیاوازەکان، کە دامەزراوەی رایەڵ ساڵانە ئەنجامی دەدات، بۆ ئەمەش وەزیری ڕۆشنبیریی ئامادەیی خۆی بۆ پشتگیری کردنی چەند پرۆژەیەک و گەشەکردنی چالاکیەکان نیشاندا. لە کۆتایدا چەند دیارییەک پێشکەشی وەزی
ری رۆشنبیریی کرا.