شاندێکی رایەڵ سەردانی کەرکوک دەکات
بەمەبەستی کردنەوەی ئۆفیسی کەرکوکی دامەزراوەی ڕایەڵ و ئامادەکاری بۆ ناردنی (تیپی هونەری برایەتی کەرکوک) بۆ وڵاتی رۆمانیا کە تێیدا بەشداری سێ فێستیڤاڵی گەورەی نێودەوڵەتی دەکات. رێکەوتی 13-7-2023 شاندێکی (دامەزراوەی ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری و گەشەپێدانی مرۆیی) سەردانی شاری کەرکوکی کرد و چەند دامەزراوەیەکی فەرمی بەسەرکردەوە.
کە تێیدا سەردانی هەر یەک لە ناوەندی رێکخراوە دیموکراتییەکان و ماڵی رۆشنبیریی کەرکوک و سەنتەری رۆشنبیریی کەرکوکیان کرد و چەند دیدار و کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا، دواتر دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ تیپی هونەری برایەتی کەرکوک رێکخرا بۆ خۆئامادەکردنی زیاتر بۆ چۆنیەتی بەشداریکردن لە سێ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی، کە گروپی ناوبراو لە رێگای دامەزراوەی ڕایەڵەوە و وەک پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان بەشداری دەکەن.