پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ خانمان کرایەوە
پێشنیوەرۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨-٣-٢٠٢٣ بۆ بەرزراگرتنی یادی هەشتی مارس (رۆژی جیهانی ژنان)، (دامەزراوەی ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری و گەشەپێدانی مرۆیی) پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ (گروپی شێوەکاری کچانی رانیە) لە (کتێبخانەی گشتی رانیە) کردەوە.
ئەمەو لە پێشانگاکەدا، کە رێژەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و ژنان و هونەرمەندان و میوانان و کەناڵەکانی راگەیاندن تێیدا بەشدار بوون، سەرەتا شریتی پێشانگایەکە لە لایەن خانمێکەوە پچڕنێندرا، دواتر ئامادەبووان بینەری چەندین تابڵۆو کاری سیرامیک بوون٬ کە بەدەست و پەنجەی حەوت خانمی هونەرمەندەوە نەخشێندرابوون.
.
لە پەراوی تیانووسی پێشانگاکەدا، میوانان، وێرای پیرۆزبایی هەشتی مارس، بە ئاستێکی بەرزەوە باسیان لە کارە هونەریەکانی پێشانگاکە کردوەو، هیوای بەردەوامی بۆ ئەو گروپە دەخوازن.