دامەزراوەی رایەڵ خولێك بۆ گەشەپێدانی توانای فەرمانبەران دەكاتەوە

دامەزراوەی رایەڵ خولێك بۆ گەشەپێدانی توانای فەرمانبەران دەكاتەوە
دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كولتووری و گەشەپێدانی مرۆیی، بە هاوكاری (بەرێوبەرایەتیی گشتی شارەوانیەكانی راپەرین) خولێكی دوو رۆژی بۆ گەشەپێدانی توانای فەرمانبەران كردەوە.
خولەكە لە رێكەوتی 5-2-2022 لە هۆڵی (بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانیەكانی راپەرین) دەستیپێكرد، لە یەكەم رۆژدا بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوبەرایەتی تێیدا بەشداربوون، كە تێیدا لەڕێگای مامۆستایانی پسپۆڕی زمانەوانی وكارگێری گرنگی بە زیاتر بەهێزبوونی توانا و لێهاتووی فەرمانبەران درا بە تایبەت بۆ بوارەكانی:
١ـ جۆر و شێوازی نوسینی نامە و نوسراوی کارگێڕی.
۲ـ ڕێنوس و خاڵبەندی لەنوسراوی کارگێڕیدا.
لەکۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون بەئامادەبووانی یەكەم رۆژ بەخشرا.
تاگەکان :