ۆرك شۆپێكی هونەری دەبێتە جێژوانی 50 مۆزیك ژەنی رانیەو دوو مۆزیك ژەنی گەورەی ئەمریكا

بەروار: 11 ساڵ لەمەو پێش

لە تازەترین كارو چالاكیەكانی سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری R.C.E  بە هاوكاری سەرۆكایەتی شارەوانی رانیە و لە ژێر ناوی ( رانیە لە جێژوانی مۆزیك ژەنانی ئەمریكادا) رۆژی 18-7-2011 كاتژمێر 5 ئێوارە هەڵسا بە سازدانی ۆركشۆپێكی هونەری بۆ رێكخراوی ( ئەمریكان ڤۆیسس) بۆ (چەمبەر مزیك, ئۆكێسترای ژێدار, پیانۆ). بە سەرپەرشتی هەردوو مۆزیك ژەنی بەتوانای ئەمریكی (جۆن فۆرگسن , مارك پایەر). لەو ۆركشۆپە نزیكەی 50 ژەنیاری ناوچەكە بەشداریان تێدا كرد كە تێیدا وێرای ناساندنی چەندان پارچە مۆزیكی ناوداری جیهانی و زانیاری نوێ‌ لەسەرتیۆرەكانی مۆزیك,  هەردوو مۆزیك ژەنی ئەمریكا لەگەڵ مۆزیكژەنانی رانیە راهێنانیان لەسەر چەندین پارچە مۆزیك كرد كە ستایل و شێوازێكی پێشكەتووری بەخۆیەوە بینی. ئەم ۆرك شۆپە لە هۆڵی سەنتەری چالاكی گەنجانی رانیە بەرێوە چوو, ئەم ۆرك شۆپە تا كاتژمێر 4 ئێوارەی رۆژی 19-7-2011 بەردەوام بوو. جێگای ئاماژەیە لە ئێوارەی ئەمرۆ كاتژمێر 5 لە هۆڵی شارەوانی رانیە كۆنسرێتێكی تایبەت بۆ هەردوو مۆزیكژەنی ناوداری ئەمریكاو گروپێك لە مۆزیك ژەنانی رانیە سازدەدرێت

تاگەکان: