دوای حەوت سالَ کارکردنی سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کەلتوری (R.C.E ) لەگەڵ رێکخراوی دەستەخوشکی نێودەوڵەتی شاری duluthی ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا, کاتژمێر ٨:٣٠ شەوی ٢٣-١١-٢٠١٥ لە پرێس کۆنفرانسیکدا کە لە ڕیگای سکایپەوە بەڕیوەچوو, ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە فەرمی ددانی بەو پەیوەندییە دانا و ئیمزای ڕیکەوتننامەی دەستەخوشکی هەردوو شار لە لایەن هیوا قەرەنی قائیمقامی قەزای رانیە و (دۆن نیس) حاکمی شاری Duluth کرا، بەمەش رانیە وەک هەریَمی کوردستان لە دوای سوید و روسیا و کەنەداو یابان, بووە پینجەمین دەستەخوشکی ئەو ریکخراوە.
لەو مەراسیمەدا کە ڕیژەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و میوانانی هەردوو لا تیَیدا ئامادەبوون, وتاری هەریەک لە (عەلی حمد بەگ) قائیمقامی پێشوی رانیە و (خالید قادر) لێپرسراوی سەنتەری رایەڵ و (هیوا قەرەنی) قائيمقامی قەزای رانیە خوێندرایەوە, پاشان لة شارى دولوث و لة ريَطاى سكايثةوة (میشێڵ نار ئوبێد) چالاکوانی مافی مرۆڤ و نوینەری رێکخراوی دەستەخوشکی نێودەوڵەتی و (دۆن نیس) حاکمی شاری Duluth وتەیەکیان پیشکەشکرد, کە بە گشتی باسیان لە چۆنیەتی دروستکردنی ئەم پەیوەندییە و گرنگی و بایەخی ئەم ڕیکەوتننامەیە كردن وەک پرۆگرامی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ويلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.
دوا بەدوای ئەوە دەقی ریَکەوتننامەی دەستەخوشکی هەر دوو شار بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بۆ ئامادەبوان خوێندرایەوەو بە شێوەیەکی فەرمیش لە لایەن قائیمقامی قەزای رانیەو حاکمی شاری Duluth ئیمزايان لةسةر کرا.
لەو بارەیەوە خالید قادر محمد بەرپرسی سەنتەری رایەڵ و رێکخەری ئەم پەیوەندییە, خۆشحاڵی خۆی بەو رێکەوتننامەیە دەربڕی وتی: لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەدا پێنج شاندی ئەوان سەردانی شاری رانیەیان کردوەو دوو شاندی ئێمەش بۆ هەمان مەبەست سەردانی ئەمریکايان کردوە, خۆشبەختانە ئەمرۆ بەرهەمی ئەو کارە دەچنینەوە کە تیَیدا رێکەوتننامەیەکی فەرمی لە نێوان هەردوو شاری ئیمزا کرا کە گرنگی بەهای تایبەتی خۆی هەیە.
سەبارەت بە بەرنامەی رێکەوتننامەکەش خالید قادر وتی: ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 1956 لەلایەن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە دەستی پێكراوە, بۆ هاندانی هاوڕێیەتی زیاتر و تێگەیشتن لە نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و نەتەوەكانی تر, کە تییدا ڕێكخراوی دەستەخوشكی نێودەوڵەتی بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەكانی تردا, وەك خوێندنگاكان, كۆلێژەكان , ژوورە بازرگانیەكان, رۆتەری ….هتد, كاردەكات بۆ جێبەجێ كردنی بەرنامە و چالاكیيەكانی دەستەخوشكی.
لە ناوەرۆکی رێکەوتننامەکەدا هاتوە :
ڕێكخراوی دەستەخوشكی نیودەوڵەتی شاری (DULUTH) و شاری رانیە رەزامەندبوون لەسەر دانانی پردێكی لێك تێگەیشتن و هاوڕێیەتی لەنێوان خەڵكی (DULUTH)و رانیە, هەروەك لەنیوان هاوڵاتیانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستانی عێراق.
بۆ بە دەستهێنانی ئەو ئامانجانە شاریDULUTH))ی ويلایەتی مینەسۆتای ئەمریكاو شاری ڕانیەی هەرێمی كورستانی عێراق, لە چوارچێوەی هاوڕێیەتی و نیازپاكیدا, رێككەوتن لەسەر پێكەوە كاركردن, بە مەبەستی بەرژەوەندی هاوبەش بو كۆمەڵگاكانیان بە دۆزینەوەی هەلی پەروەردەیی و رۆشنبیریی .
لایەنەكان رێككەوتن لەسەر پاڵپشتی كردنو هاندانی دەرفەتەكان بۆ ئاڵوگۆڕكردن و هەنگاوی كرداری و سوودی هاوبەش, لە بوارەكانی پەروەردە , هونەر , كەلتور , گەشەی ئابووری , بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی, ئاشتی جیهانی و لێك تێگەیشتن