پەیڕەوپرۆگرام

سەنتەری رایەڵ
بۆ ئاڵوگۆڕی كەلتوری‌و چالاكی رۆشنبیری
RAYAL
Cultural Exchange and Educational Activity For
پێناس
1: سەنتەرێكی رۆشنبیری‌و كۆمەڵایەتی ناحكومی نا سیاسی, سەربەخۆی مەدەنیە ، كار بۆ برەودان‌و بە بواری رۆشنبیری‌و چالاكی هەمەجۆری كەلتوری دەكات بۆ دوستكردنی پەیوەندی‌و ئاڵوگۆڕی كەلتوری‌و دەستەخوشكبونی نێودەوڵەتی, لە پێناو هاورێیەتی نێوان شارەكان‌و ئاشنابوون بە كەلتورە جیاوازەكان‌و ئەنجامدانی چالاكی رۆشنبیری‌و كۆمەڵایەتی بۆ رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ‌و گەشەپێدانی دیموكراسی.
ئەم سەنتەرە بە ژمارە( 28994) لە (12/12/2010) مۆڵەتی یاسایی لە وەزارەتی ناوخۆیی حكومەتی هەرێم وەرگرتوە
2- دروشم : هاورێیەتی, ئاشتی, دیالۆگ
: ئامانجە گشتیەكان:
1- كاركردن بۆ دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ نەتەوەو كەلتورە جیاوازەكان لە پێناو ئاشنا بوون بە فەرهەنگی یەكتری‌و ئاڵوگۆڕی كەلتوری لەسەر بنەمای ئاشتی‌و قبوڵكردنی یەكتری‌و پەرەپێدانی گیانی هاورێیەتی‌و سەردانكردنی یەكتری سوودوەگرتن لە تواناو ئەزمونی هەردوولا.
2- گۆڕینەوەی یادگاری نێوان شارەكان, یاخود كەلتورە جیاوازەكان‌و ناساندنی مێژوو كەلەپور‌و شوێنەوارو داب‌و نەریتە كۆمەڵایەتیە كۆن‌و تازەكان لەنێوانیاندا .
3- دروستكردنی پەیوەندی لە نێوان سەنتەرو دامودەزگا, مەدەنی‌و ئیداری‌و گروپە هونەری‌و وەرزشی‌و رۆشنبیریەكانی نێوان كەلتورە جیاوازەكان‌و دورستكردنی رایەڵی پەیوەندی لەنێوان ئەو شارانەی دەبنە دەستەخوشكی یەكتر.
4- بەیەكەوە ئاشناكردنی قوتابخانە خوێندگەكانی كوردستان (نێوان شارەكان) یاخودلەگەڵ نەتەوەكانی تر بۆ گۆڕینەوەی ئەدرەس‌و هاورێیەتی نێوان خوێندكارەكان‌و ناردنی چالاكیە هونەریەكان بۆ یەكتری.
5- پەرەپێدانی پەیوەندی ئەلكترۆنی‌و دروستكردنی نیتۆركی هاورێیەتی لە نێوان كەسە هاوپیشەیی و سەنتەرو دامەزراوە هاوئامانجەكان
6- دوور لە سیمای ناوچەگەری‌و خێلەكی, هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی چالاكی كەلتوری‌و زیندوهێشتنەوەی كەلتوری كوردی بە شێوەیەكی مۆدیرن‌و گەشەپێدانی.
7- دامەزراندنی پەیوەندیەكی دۆستانەی كۆمەڵایەتی لەگەڵا دانیشتوان‌و هاوڵاتیانی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان‌و سەنتەرە هاوئامانجەكان، لەسەر بنەمای هاوكاریكردنێكی ڕاستگۆییانەی كۆمەڵگای مەدەنی
8- كاركردن بۆ دیاریكردنی جیاوازییە كەلتوری و فەرهەنگی و كۆمەڵایەتیەكان.لە پێناو گەشەكردنی كۆمەڵگادا
9- سوودوەرگرتن لە تواناو پەیوەندیەكانی رەوەندی كوردی دەرەوەی وڵات بەمەبەستی دورستكردنی پەیوەندی رایەڵە بۆ ئالوگۆری كەلتوری
10- ئەنجامدانی چالاكی رۆشنبیری هەمەجۆر بۆ گەشەپێدانی كەلتوری
11- پەیرەو كردنی سیستەمی گروپ بەندی بە شێوەیەك كە (گروپی 3 یاخود 5 یاخود 7 یاخود 9 كەسی) پێكدەهێنرێت . ئەو گروپانە ناوێكیان لێدەنرێت‌و كە لەگەڵ خواستی گروپەكەیان بێتەوە, دواتر تەمەنێكی دیاریكراو بۆ گروپەكە دیاریدەكرێت‌و بە شێوەی خۆبەخشانەو لە چوارچێوەی یاسا‌و گەشەپێدانی كۆمەڵگای مەدەنی ئاراستە دەكرێن.