لە سەردانی بارەگای سەرەكی (B.D.P)‌و سەنتەری میزۆپۆتامبیادا سەنتەری رایەڵ لە ئەستەنبوڵ بەشداری هاوخەمی كارەساتەكەی شرناخ دەكات

وەك هاوخەمییەك بۆ كارەساتە نامرۆییەكەی شرناخ‌و هاوهەڵوێستیەكی نەتەوەیی, شاندی (سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری و چالاكی رۆشنبیریR.C.E) رۆژی 31-12-2011 كاتژمێر2 دوای نیوەرۆ سەردانی ئۆفیسی سەرەكی سەنتەری میزۆپۆتامیایان لە ئەستەنبوڵ  كردو لەگەڵ بەرپرس و ستافی سەنتەرەكە كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا, كە تێیدا وێرای باس كردن لە رەوشی كەلتوری و ناساندنی چالاكیەكانیان,  هاوخەمی خۆیان بۆ كەسوكاری شەهیدانی سڤیلی شرناخ دەربڕی و بەشدارییان لە پرسەكەیاندا كرد. لە كاتژمێر 3ی دوای نیوەرۆی هەمان رۆژ سەردانی بارەگای سەرەكی پارتی (B.D.P) یان لە ئەستەنبوڵ كرد‌و بە گەرمییەوە پێشوازی كران, پاشان لە كۆبونەوەیەكدا وێرای خوێندنی فاتیحە بۆ گیانی شەهیدانی سڤیلی شرناخ, هاوخەمی‌و پەرۆشی خۆیان بۆ كارەساتەكە دەربڕی‌و ئیدانەی هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی توركیایان كرد كە ئەو كارە دڵـتەزێنەی لێكەوتۆتەوە. ئەو سەردانەی سەنتەری رایەڵ وەك هاوهەڵوێستیەكی نەتەوەیی‌و نیشتیمانی دانرا‌ولە لایەن ئەندامانی (B.D.P) بەرز هەڵسەنگێدرا.

تاگەکان :