لە یەكەم رۆژی چالاكیەكانیان لە شاری جەزیرە چەندین سەردان‌و كۆبونەوەی گرنگ ئەنجام دەدەن

بەروار: 12 ساڵ لەمەو پێش

لە یەكەم رۆژی چالاكییەكانی شاندێكی ( سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری R.C.E) كە بە مەبەستی ئاڵوگۆری كەلتوری  سەردانی وڵاتی توركیای كرد. سەر لە بەیانی رۆژی 25-12- 2011 گەیشتە شاری جەزیرەو لایەن لێپرسراوی (سەنتەری كەلتوری مەم زین لە جەزیرە)و ستافێكی ئەو سەنتەرەوە پێشوازی كران, دواتر لە كۆبونەوەیەكی تایبەتدا تیشك خرایە سەر دیرۆك‌و رەوشی كەلتوری ناوچەكەو چەند زانیاریەك لە نێوانیان ئاڵوگۆر كرا,  هەروەك لەسەر شیوازی كاری هەردوو سەنتەر و ئاڵوگۆری كەلتوری نێوانیان قسە كرا و پێشنیاری چەند چالاكیەكی هاوبەش خرانە روو. دواتر بەشەكانی سەنتەرەكە بەسەر كرانەوەو لە لایەن پۆلێك منداڵێ‌ دەست رەنگینی جزیرەش چەندین ئاواز و گۆرانی كوردی پێشكەشی میوانەكانیان كرا, لەو نمایشەدا منداڵانی جزیرە ئاستێكی بەرزیان نیشاندا كە بووە مایەی سەرنج راكێشانی شاندەكەی رایەڵ. پاشان چەند دیاری و پەیامی هاورێیەتی  (قائیمقامی قەزای رانیە)و (سەنتەری رایەڵ) پێشكەشی سەنتەرەكە كرا و بە سپۆنسەری كۆمپیانیای لوتكەش خەڵاتێكی تایبەت پێشكەشی منداڵە بەشداربووەكانی چالاكیەكە و سەنتەرەكە كرا. دوا بە دوای ئەوە بە یاوەری سەرپەرشتیانی (سەنتەری كەلتوری مەم و زین) سەردانی چەندین شوێنەواری گرنگی دەڤەرەكە كرا  كە تێیدا (شورای مێژووی جزیرە,  قەڵات و كۆشكی میرانی جزیرە) مەزاری (نوح پێخەمبەر)‌و  قوتابخانەو خانەقای (مەلا ی جزیری) و چەندین شوێنەواری تر بەسەر كرانەوە. هەر وەك چۆن چەپگە گۆلی پر لە خۆشەویستی لەسەر  مەزاری (مەم‌و زین) دانرا. هەروەها سوپاسی رێز و خۆشەویستی خەڵكی جەزیرە كرا كە بەو پەری دڵسۆزییەوە پێشوازییان لە شاندەكەی سەنتەری رایەڵ كرد. پێویستە بگوترێت ئەو شاندەی سەنتەری رایەڵ  كە پێك دێت لە 12 كەس بۆ دروستكردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆری كەلتوری لە رۆژی 25-12-2011 وە سەردانی وڵاتی توركیای كردوە بۆ ماوەی هەفتەیەك دەمێنێتەوە, بریارە لەو ماوەیەشدا سەردانی چەندین ناوەندی كەلتوری و فەرهەنگی و حكومی لە شارەكانی دیاربەكر وئەنقەرەو ئەستەمبوڵ چەند كۆبۆبونەوەیەكی فراوان ئەنجان بدات.

تاگەکان: