شاندێکى رایەڵ سەردانى کونسڵخانەى فەلەستین دەکات

بەروار: 5 ساڵ لەمەو پێش

شاندێکى رایەڵ سەردانى کونسڵخانەى فەلەستین دەکات

بەمەبەستى دروستکردنى پەیوەندییەکى کەلتورى لەگەڵ گەڵى فەلەستین و بەشداریکردنى گروپێکى هونەرى ئەو وڵاتە لە پێنجەمین قێستیڤاڵى کەلتورە جیاوازەکانى سەنتەرى رایەڵ، رۆژى ٧-٧-٢٠١٨ شاندێکى سەنتەرى رایەڵ سەردانى کونسوڵخانەى فەلەستینى لە شارى هەولێر کرد و لە لایەن (نظمى حزوري ) کونسڵى فەلەستین پیشوازى کران، دواتر لە کۆبونەوەیەکدا باس لە رەوشى کەلتورى هەردوو گەلى کورد و فەلەستین کرا و ئاڵۆگۆرى کەلتورى و پەیوەندى نێوان هەردوو گەل بە گرنگیەوە باسکرا.

کونسڵى فەلەستین کارو چالاکیەکانى سەنتەرى رایەڵى بە گرنگ هەلسەنگاند و ئامادەیى پشتگیرى و هاوکارى کارو چالاکیەکانى کرد.

تاگەکان: