زانيارى لەسەر یەکەمین فیستڤاڵی كەلتورە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان

بەروار: 12 ساڵ لەمەو پێش

یەكەمین فیستڤاڵی كەلتورە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان لە شاری رانیە ئەنجام دەدرێت

بەچاودێری بەرێز سەرۆكی جكومەتی هەرێمی كوردستان و لەژێر ناوی( دەروازەی كرانەوە بەرووی كەلتورە جیاوازەكان) سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری كەلتوری و چالاكی رۆشنبیری (R.C.E) یەكەمین فیستیڤاڵی كەلتورە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ( گۆرانی و هەڵپەركێ‌ و دیالۆگی كەلتوری) لە شاری رانیە ئەنجام دەدات.
چالاكیەكە لە رۆژانی 8 -9/9/2011 لە شاری رانیە ئەنجام دەدرێت كە هەر یەك لە تیپەكانی ( تیپی هونەری میللی عەرەبی حەویجە, تیپی هونەری توركمان, گروپ‌و یانە‌و سیاوچەمانەی هەروامان, سەنتەری هاوبەشیی لور, تیپی قەڵای هەولێر, تیپی هونەری نهێڵ لە ئامێدی, تیپی هونەری میللی سریانی, تیپی هونەری میللی یەزیدیان, تیپی هونەری میللی نەتەوەیی سلێمانی, تیپی شمشارەی رانیە) بەشداری تێدا دەكەن, یەكەم رۆژی چالاكیەكە لە كاتژمێر 8 شەوی 8-9-2011 لە پاركی دەروازەی شاری رانیە دەست پێدەكات, كە پێنج تیپ نمایش دەكەن, پاشان لە كاتژمێر 3 دوای نیوەرۆی رۆژی 9-9-2011 لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی و دیالۆگێكی كەلتوری بۆ سەرجەم تیپە بەشداربوەكان ئەنجام دەدرێت. دواتر لە كاتژمێر 8 شەوی 9-9-2011 پێنج تیپەكەی تر بەرهەمەكانیان پێشكەش دەكەن‌و خەڵات و بروانامەی رێزلێنان دەبەخشرێتە تیپەكان.

تاگەکان: