سەنتەری رایەڵ: گەلەرییەكی كەلتوری لە ئەمریكا بۆ شاری رانیە دەكرێـتەوە

بەروار: 11 ساڵ لەمەو پێش

سەنتەری رایەڵ: گەلەرییەكی كەلتوری لە ئەمریكا بۆ شاری رانیە دەكرێـتەوە
بەمەبەستی زیاتر توندوتۆڵكردنی پرۆگرامی ئاڵوگۆری كەلتوری هەردوو شاری رانیەو شاری (DULUTH)لە ولایەتی مینەسۆتای ئەمریكا‌، گەلەرییەكی كەلتوری لە ئەمریكا تایبەت بە شاری رانیە دەكرێـتەوە هەروەها چەندین سایت‌و پەیجی تایبەت بە(DULUTH-RANIA) لە تۆرە كۆمەڵایەتی فەیسبوك و ئینتەرنێت بۆ هەمان پرۆگرام كراوەتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە سەرچاوەییەك لە سەنتەری رایەڵ رایگەیاند: پێش ناردنی دووەمین شاندی كەلتوری سەنتەرەكەمان بۆ ئەمریكا كە بڕیارە لە 13-9-2012 گەشتەكەیان بۆ ئەمریكا ئەنجام بدەن, ئامادەكارییی و پرۆگرامێكی دەوڵەمەند بۆ گەشتەكە دانراوەو كە چەندین لایەنی گرنگ لە خۆ دەگرێت, لەو سۆنگەیەوە هاورێیانمان لە شاری Duluth جگە لە كردنەوەی چەندین سایت‌و پەیجی تایبەت بە(DULUTH-RANIA) لە تۆرە كۆمەڵایەتی فەیسبوك‌و ئینتەرنێت, گەلەرییەكی كەلتورییان تایبەت بەدۆستایەتی هەردوو شاری رانیەو Duluth لە بەشێكی كتێبخانەی گشتی ئەو شارە كردۆتەوە كە بۆ ئێمە جێگای دڵخۆشیی شانازییە, ئەم گەلەرییە بەشێكی زۆری ئەو خەڵات و دیارییانەی لە خۆ گرتوە كە لە میانەی سەردانكردنی چەند شاندێكی هەردوو لا گۆردراوەتەوە.
.

تاگەکان: